بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تانک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تانک
لقیپێڕاگوێزی زرێپۆشی شەڕکەر
ناونراوە لەدوایcistern
کاتی دۆزینەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩١٥
بەکارهێنەرtankman
پێڕستlist of tanks

تانک زرێپۆشێکە کە لە جەنگدا بەکاردێت. تانک تۆپێکی لە سەرە و توانایی ھات و چووی ھەیە و ئامێرێکی زۆر ستراتێجیکی مەیدانی شەڕە.[١]یەکەم تانک لە سەرەتایی سەدەی بیستەمدا لە سەردەمی جەنگی جیھانی یەکەمدا دەرکەوت، کاتێک سوپای بەریتانیا تانکەکانی ماڕک١ی بۆ شکاندنی توندیی بەرەی شەڕ لە دژی ئەڵمانییەکان ئامادە کرد، بۆیە ڕۆڵی تانکەکان وەک چەکێک گەشەی کردووە، پاشان بەکاری بھێنن بۆ پەرەپێدان و چوونە ناو قووڵایی شەڕەوە بۆ ھێرشکردنە سەر دوژمن، ھەروەھا تانک لە ڕووی ئۆپەراسیۆنەوە زۆر گرانە پێویستیان بە پشتگیری و چاودێرییەکی زۆر ھەیە.

بەریتانییەکان یەکەم تانکیان لە جیھاندا لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەم دروست کرد و ناویان نا «تانک» و لێیانەوە ئەم ناوە بۆ زۆربەی وڵاتانی جیھان گواسترایەوە

کاتێک تانک بۆ یەکەم جار لە گۆڕەپانەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم دەرکەوت، بەریتانییەکان ناوی تانکیان لێ نا کە بە واتای تانک (خەزان) یان تانک (سەھریج) دێت، و مەبەستی بەریتانییەکان لەم ناوە ھێشتنەوەی پڕۆژەی دروستکردنی تانک بوو بە نھێنی، و زۆربەی وڵاتانی جیھان ئەم ناوەیان وەرگرت لەوانە یەکێتیی سۆڤیەت (بە ڕووسی: Танк).

لە ئەڵمانیا ناوی بانزەر (ئەڵمانی: Panzer) لە تانک نرا کە بە واتای پیتی «زرێ» دێت و کورتکراوەی دەستەواژەی "Panzerkampfwagen"ە کە بە واتای «ئۆتۆمبێلی شەڕی زرێپۆش» دێت، لە ئیتاڵیا پێی دەوترێت «کارۆ ئارماتۆ» (بە ئیتاڵی: Carro armato) واتا «ئۆتۆمبێلی زرێپۆش»، و لە فەڕەنسا «شار دوو کۆمبات» (بە فەڕەنسی: Char de combat) واتا «ئۆتۆمبێلی شەڕ»، بەڵام لە وڵاتە عەرەبییەکان بە ناوی «دەبابە» دەناسرێت واتا ئەو شتەی کە دەخلیسکێت یان لەسەرخۆ دەڕوات، و ناوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئامێرێکی کۆن کە بۆ لێدان و ڕووخاندنی قەڵاکان بەکار دەھێنرا.[٢]

دیزاینی گشتی

[دەستکاری]

تانکەکان زۆر گەشەیان کردووە بەبەراورد بەوەی لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا لە کاتی دروستبوونیان چۆن بوون، بەڵام لە کاتی بەراوردکردنی تانکەکان لە ماوەی دەیەکانی سەدەی ڕابردوودا، دەبینین کە کێش، ئەستووریی زرێ، و قەبارەی تۆپەکانیان، تا کۆتایی جەنگی جیھانیی دووەم بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە، و بە پێچەوانەی ئەوەوە دەبینین لە دوای قۆناغی شەڕەوە تا سەردەمی ئێستامان لەم ڕووەوە زۆر نەگۆڕاون. پەرەپێدانی تانکە سەردەمییەکان زیاتر چۆنایەتی بووە نەک چەندایەتی. سێ ھۆکاری سەرەکی بۆ دیاریکردنی ئاستی بەرزیی تانکەکە ماونەتەوە، ئەوانیش: تووانای ئاگرین، توواناکانی جووڵە، و پاراستن، لەبەر ئەوەی گەیشتن بە تەواوی دابینکردنی ئەم تووخمە کۆبووانە کارێکی سەختە، پڕۆسەی ھاوسەنگی لە نێوانیان و جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە گونجاوە بۆ مەزھەبە سەربازییە پەسەندکراوەکانی ئەو دەوڵەتانەی تانک دروست دەکەن بەپێی جیاوازیی بارودۆخ و ستراتیژییەکانیان بەردەوام بووە.

تووانای ئاگرین بە واتای دابینکردنی چڕییەکی تەقەی پێویست دێت بۆ تانکەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زرێی دوژمن، و ئەوەش تووانای چاودێریکردن و شوێنکەوتن و بە ئامانجگرتنی دوژمن لەخۆ دەگرێت. بەڵام پاراستن تووانای تانکەکان بۆ خۆبەدوورگرتن لە ئاشکراکردن و چاودێریی دوژمن، و تووانای خۆڕاگری لە بەرامبەر تەقەی نەیار بۆ خۆبەدوورگرتن لە لەناوچوون لەخۆ دەگرێت، لە کاتێکدا جووڵە دابەش دەبێت بۆ جووڵەی تەکتیکی، وەک تووانای بڕینی زەوییە سەختەکان، و تێپەڕاندنی ڕێگرییە ستوونی و ئاسۆیی و ئاوییەکان، و جووڵەی ستراتیژی کە گونجاویی زرێپۆشەکان بۆ گواستنەوە بە ھۆکارەکانی گواستنەوەی وشکانی و دەریایی و ئاسمانی بەرەو گۆڕەپانەکانی ئۆپەراسیۆنە دوورەکان لەخۆ دەگرێت.

لە بە درێژایی مێژووەکەیاندا جۆرە جیاوازەکانی تانک ھەبوون، بەڵام تانکە سەردەمییەکان دەبن بە دوو جۆری سەرەکی کە تانکی شەڕی سەرەکی و جۆری تانکە سووکەکانن. تانکی شەڕی سەرەکی کێشیان لە نێوان ٤٥ بۆ ٧٠ تۆنە، لە کاتێکدا تانکە سووکەکان کێشیان لە ٣٠ تۆن کەمترە، و بۆ یەکەکانى ھەواڵگریی زرێپۆش تەرخان دەکرێن، زۆر دیزاینی تانک دەرکەوتوون، لەوانە تانکی فرە بورج کە تا دوای جەنگی جیھانیی دووەم نەمایەوە، و ھەندێکی تریان بەبێ بورج بوون. ھەروەھا پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ھەمیشە جۆری تانکی تایبەت ھەن، وەک تانکی فەرماندەیی کە تانکی تایبەتن بۆ ئامر فەسیل یان سریە زرێپۆشەکان، و بە ئامێری پەیوەندی و سیستمەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ بە شێوەیەکی گونجاوتر بۆ فەرماندەکان ئامادە دەکرێن، ھەروەھا تانکی مینڕاماڵ ھەیە کە بە غەڵتەک یان خاکەنازی پێشەوە بۆ کردنەوەی ڕێڕەو لە ناو کێڵگەکانی میندا ئامادە دەکرێن، ھەروەھا تانکی پردساز، و تانکی ئاگرھاوێژ و چەندینی تریش ھەن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. ↑ World War One: The tank's secret Lincoln origins - BBC News 11 January 2018[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.